مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دژی بەزۆر دروستکردنی هەژماری من بۆ فەرمانبەران دوو نوسراو لەو بارەیەوە وەردەگێڕنەسەر زمانی عەرەبی و دەیگەیەننە بەغدا.
لەوبارەیەوە دڵشاد میرانی، ئەندام لە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی وتی "حکومەتی هەرێم لەڕێی وەزارەتەکانەوە فشار دەخاتەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە (هەژماری من) پڕبکەنەوە، بۆیە ئێمە ئەو دوو بەیاننامەمان کە بۆ پۆلیس و پەروەردە دەریانکردبوو بە تەرجومەکراوی رەوانەی بەغدا کرد، بۆیە بەغدا پێیوایە ئەمە دژی یاساکانە دژی بریارەکانی دادگای فیدراڵیە وە دژی ئەو بریارانەن کە حکومەیی ناوەند دەریکردووە، بۆیە باجی قورسی دەبێت.
ئاشکراشیکرد "بابەتی (هەژماری من) لەلایەن حکومەتی عێراقی بەتەواوی وەلانراوە و کاری پێناکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم دەیەوێت لەرێگەی کات کوشتنەوە دەرچەیەک بۆ ئەم بابەتە بدۆزێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو نوسراوی لهسهر (ههژماری من) ئاراستهی سهرجهم پهروهردهكان و پۆلیس کردووە، تیایدا داواكاره گشت فهرمانبهران پابهندبكرێن بهكردنهوهی ههژماری بانكی له رێی پرۆژهی (ههژماری من)، دژی ئەم پڕۆژەش دەستەی مامۆستایانی ناڕازی دوو نوسراوەکە وەردەگێڕن بۆسەر زمانی عەرەبی و دەیگەیەننە بەغدا.