ئەبوبەکر کاروانی: یەکێتی دەتوانێت زۆر شت لە پارتی تێکبدات

کوردستان

08/05/2024‌ 2131 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەبوبەکر کاروانی نووسەر سیاسەتمەدار دەڵێت یەکێتی واتا حەشدی شەعبی و تاران و بەغدا و هاوپەیمانی هەرێمی هەیە و دەتوانێت زۆر شت لە پارتی تێکبدات.

کاروانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس دەڵێت، یەکێتی هێزە و مەترسیداریشە ناوچەی نفوزی هەیە و هێزی هەیە، هاوپەیمانی هەرێمی هەیە، واتا حەشدی شەعبی و تاران.

دەشڵێت دەبێت پارتی ئاگادار بێت بەتەنها ناتوانێت ئیدارەی هەرێمی کوردستان بکات، چونکە هەرچی بکات یەکێتی دەتوانێت لێی تێک بدات.

کاروانی ئاماژە بەوەش دەکات بریا بتوانرایە سەرۆکی پارتی یان سەرۆکی هەر حیزبێکی دیکەی کوردی هەمووانی کۆکردایەتەوە.

 هەروەها کاروانی لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران دەڵێت سەردانێکی باشبوو، پێکهاتەکەی یەکگرتوویی پێوەدیاربوو، بۆیە ئەو سەردانە دەتوانێت ڕێگری لە ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە بکات، بەتایبەت لەگەڵ بەغدا و لەنێوان پارتی و یەکێتیدا، بەڵام چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان ناکات.

ڕونیشیکردەوە مامەڵەی سەرۆکی هەرێم توانیویەتی زۆر جار گرێکوێرەکان بکاتەوە و سود بە حیزبەکەی بگەیەنێت، بەتایبەت ئەو کاتانەی تووشی کێشە دەبنەوە.