شارپرێس:
له‌ڕێگه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتیه‌وه، هاتوچۆى پارێزگاى هه‌ولێر هۆشداریده‌دات به‌و شۆفێره پیاوانه‌ى گێچه‌ڵ به‌خانمانى شۆفێر ده‌كه‌ن‌و له‌ڕێگه‌وبانه‌كان هه‌راسانیان ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كى هاتوچۆ وتویه‌تى:"داوا له‌خانمانى شۆفێر ده‌كه‌ین سكاڵا تۆماربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى كامێراى سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه بیاندۆزینه‌وه‌و سزایه‌كى توندیان بده‌ین".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى هاتوچۆى هه‌ولێر، یاسا جیاوازی نەکردوە لەنێوان نێر‌و مێ له‌شۆفێریكرندا، بەڵام ئەگەر گێچەڵ بەشۆفێری ئافرەت بکرێت، ئەوە بەگوێره‌ى یاسای هاتوچۆ سەرپێچیکار، سزادەدرێت.
سەبارەت بەو شۆفێرە ئافرەتانەی لەلایەن شۆفێرانی پیاوەوە گێچەڵیان پێدەکرێت، سەرچاوەکە جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "خانمانى شۆفێر دەتوانن سکاڵا بنوسن‌و لەو شوێنەی گێچەڵیان پێکراوە، ئاماژە بەجۆری ئۆتۆمبێلەکەو شوێنەکە ئاماژە بدات، ئێمە لای خۆمانەوە لەڕێگەی کامێراکانی سەرشەقامەوە، سەرپێچیکار دەستگیردەکەین‌و سزای یاسایی‌و هاوكات سزاى هاتوچۆشی بەسەردا دەسەپێندرێت".
باسى له‌وه‌شكردوه، "سزا یاساییەکە، ئەوە لەلایەن دادوەرەوە سزا دەدرێت بەگوێره‌ى جۆری سکاڵاکە، بەڵام سەرپێچیکردن لەسەر شەقامەکان‌و دروستکردنی ڕوداو و کارەسات ئەوە دەستدەگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلی شۆفێرەکەو لەگەڵ سزای پێبژاردندا".
به‌بڕواى پارێزه‌ران‌و چالاكوانانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، هه‌موو بابەتێكى گێچەڵکردن، ڕەفتارێکی ناپەسەندەو ڕێگە پێدراونییە، ئەگەرهات‌و ئەو ڕەفتارە ببێتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلی بەرامبەر زیانی پێبگات ئەوکات وەک سەرپێچی لەقەڵەمدەدرێت، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی یاسای هاتوچۆی هەرێم ژمارە 86ی ساڵی 2004ی هەموارکراو.
