سعودییە؛ ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجیان گەیشتە 200 کەس

جیهان

18/06/2024‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه


میدیای سعودییە لەزاری وەزارەتى ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردوەتەوە، تا ئێستا بەهۆی بەرزی پلەکانى گەرماوە نزیکەى 200 حاجی کە خەڵکی وڵاتانى جیاوازی جیهانن گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات رۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسیش ئاشکرای کردوە، بەهۆی گەرما و نەخۆشییەوە، 136 حاجی ئەندۆنیزیا لە سعودیە گیانیانلەدەستداوە.

ژمارەیەکی دیکە لە حاجیانى کۆچکردوە 14 حاجی ئوردنی و 11 حاجی ئێرانی و نزیکەى 26 حاجی عێراقی کە 16یان هی هەرێمی کوردستانن.

هەر بەپێی میدیاکانى سعودییە نزیکەى 700 حاجی بەهۆی بەرزپلەکانى گەرما گوزاراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و لە ژێر چاودێریدان.

بەپەلە