پارێزگای هەولێر رەتیدەکاتەوە سبەی پێنجشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەوامی فەرمانگەکان بکەنە پشوو و دەڵێت: لە هەولێر پلەی گەرما 45 پلە دەبێت.
سابیر حسێن، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی لە هەولێر پلەی گەرما 45 پلە دەبێت و هیچ بڕیارێک نییە سبەی لە سنووری پارێزگاکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پشوو رابگەیەندرێت و دەوام ئاسایی دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەک لە پارێزگاکانى زیقار، موسەننا و واست بەهۆى پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما دەوامى سەرجەم دامودەزگاکانى حکومەتیان لەو پارێزگایانە کردە پشووى فەرمى.