شارپرێس:
كاتژمێر 2ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌ناو تونێلى ده‌ربه‌ندیخان بارهەڵگرێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتەدا کەوت‌و به‌وته‌ى قائیمقامى قه‌زاكه‌ش ئه‌و ڕوداوه گیانلەدەستدان‌و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه، قائیمقام ده‌ڵێت:"تائێستا نه‌مانتوانیوه دوو ته‌رمى ناو ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه ده‌ربهێنین، چونكه له‌ژێر تانكه‌ره‌كه‌دایه‌و ئێمه‌ش هیچ ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كى ڕزگاركردنمان پێ نییه".
ڕێبین محه‌مه‌د په‌یامنێرى شارپرێس له‌ده‌ربه‌ندیخان له‌ساته‌وه‌ختى ڕوداوه‌كه ئاماده‌بوو، وته‌ى شایه‌تحاڵانى ڕوداوه‌كه‌و قائیمقام‌و تیمه‌كانى وه‌رگرتوه.
به‌وته‌ى ڕێبین، ڕوداوه‌كه سەخته‌و لەنێو توونێلی دەربەندیخان بارهەڵگرێکی سوتەمەنی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کەوتوە، به‌ڵام به‌هۆى مه‌ترسى گڕگرتنى باهه‌ڵگره‌كه وه‌ك پێویست تیمه‌كان نه‌یانتوانیوه كاره‌كانیان به‌خێرایى ئه‌نجامبده‌ن.
سلێمان محەممەد له‌ساته‌وه‌خت‌و له‌شوێنى ڕوداوه‌كه‌دا قسه‌ى بۆ په‌یامنێرى شارپرێس كرد‌و وتى:"لەکاتی ڕوداوەکەوە لەنێو تونێلی دەربەندیخان بون، به‌ڵام بەهۆی نەبونی کەرەستەی پێویستەوە نەیانتوانیوە دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە ڕزگاربکەن، ترسی گڕگرتنی تانکەرەکەش هۆکارە بۆ سستی کارەکانمان".
قائیمقامی قەزاکە نیگه‌رانى خۆى نیشاندا‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، "زیاتر لەشەش كاتژمێره دوو کەس لەئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا ماونەتەوەو تائێستا نه‌مانتوانیوه ده‌ریان بهێنینه‌وه، چونكه بارهەڵگرەکە 30 تۆن نەفتای پێیه‌و تانکەرەکەی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتەدا کەوتوە، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی سلێمانی ڕۆیشتون، بەهۆی ڕوداوەکەشه‌وە سێ کەس لەئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بەبرینداری دەرهێندراون‌و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی کراون، دوو کەسیش تائێستا ماونەتەوە".
ڕێبین ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ئەوکەسانەی لەئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا بون چواریان ئەندامی یەک خێزانن‌و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، شۆفێرەکەش هەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ئەو دوانەی گیانیان لەدەستداوەو تائێستا تەرمەکانیان دەرنەهێندراون یەکێکیان کچێکە بەناوی نگین‌و تەمەنی 14 ساڵە، ئەوی دیکەش شۆفێرەکەیە، تیمە فریاگوزارییەکان لەتونێلی دەربەندیخانن‌و سەرقاڵی خاڵیکردنەوەی تانکەرەکەن بۆ ئەوەی بتوانن به‌بێ مەترسی گڕگرتن، تەرمەکان لەئۆتۆمبێلەدا دەربهێنن.