شارپرێس
لاهور شێخ جەنگى
سەردانى ئیدارەى سۆرانى کرد و لەناو بازاڕى سۆرانەوە ڕایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات داوای ڕاپەڕین دەکەم و خۆشم یەکەم کەس دەبم.
ئەمڕۆ، لاهور
شێخ جەنگى سەرۆکى لیستى بەرەى گەل لە سلێمانى سەردانى ئیدارەى سۆرانى کرد و لەناو
بازاڕى سۆران ڕایگەیاند، یەکێتى و پارتى ئەگەر ڕاست دەکەن خۆیان دەکەن بە خاوەنى
ئەم خەڵکە، خەڵک خەریکە لە برسان دەمرێت.
هەروەها وتیشى:
بەزمانى خۆیان قسە لەگەڵ یەکێتى و پارتى دەکەم، ئەگەر دیموکراسیتان دەوێت ئەوە
سندوقەکانى دەنگدان، ئەگەر دەتانەوێت بە زەبرى هێز خۆتان بسەپێنن هێزى گەل لە
هەموو هێزێک بەهێزترە.
ڕوى قسەکانى لە
پارتى و یەکێتى کرد ڕایگەیاند، یەکەم کەس دەبم داواى ڕاپەڕین دەکەم ئەگەر بەهێز
ڕوبەڕوى خەڵک ببنەوە و وتى: خۆیشم پێش خەڵک دەکەوم.