حیزبی دیموکرات: گفتوگۆمان لەگەڵ ئێران نەکردووە

کوردستان

24/12/2024‌ 882 جار خوێندراوه‌ته‌وه



حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە  ڕوونکردنەوەیەک‌دا دەنگۆی دانووستان  لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەت دەکاتەوە.

لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووە " ڕادەگەیەنین؛ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێرای باوەڕی لەمێژینەی بە دیالۆگ و وتوێژ وەک ئەسڵ و پڕنسیپێکی خەباتکارانە لەپێناو چارەسەری ئاشتیخوازانەی پرسی نەتەوایەتیی خەڵکی کوردستانی ئێران، هیچ جۆرە وتوێژ و دانوستانێکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا نییە".

دەشڵێت "سیاسەت و پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتیش لە ئاست وڵاتان و لایەنە سیاسییەکان، لەسەر ئەساس و بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان داڕێژراوە  و، هەر لەسەر هەمان ڕێچکە دەمێنێتەوە و دەچێتە پێش".