وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەرمانەوە دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 151 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، ئامادەکاری کراوە بۆ هەر پێشهاتێک و ئەگەرێکی نەخوازراو و هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، لە کەرتی گشتی و تایبەت، بڕێکی باشی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆمپانیاکان و کۆگاکان هەیە پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.

سامان بەرزنجی لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، پێویست ناکات هاوڵاتیان بڕی زیاتر لە پێویست دەرمان بکڕن بۆ هەڵگرتن، تەنها ژەمەکانی بڕیاردراو بەو بڕەی لەلایەن پزیشکی چارەسەر دیاریکراوە  بەسە بۆ دابینکردن.

دەشڵێت، هیچ دەرمان و پێداویستی پزیشکی گران نەبووە، پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی کڕینی دەرمان و پێداویستی، پارەی زیاتر لەو نرخە نەدەن کە لەسەر ستیکەری حکومەت دیاریکراوەو هەوڵ و ڕێکاری زیاتر دەگیرێتە بەر بۆ دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان و فریاکەوتنەکان و هۆڵەکانی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ وەک بەشێک لە پلانی فریاگوزاری ئامادەکراو.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، لەڕێگەی پلانێکی فریاگوزاری خێرا، ڕەچاوی پێداویستی و جۆر و قەبارەی هەر ڕوداوێک بۆ ئامادەکارییەکانی بواری تەندروستی کراوەو پلان و ئامادەکاری تیمەکانی پزیشکی گەڕۆک، تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتن و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ئەمبوڵانس کراوە لە هەر شوێنێکی ڕوداوو و پێشگەیشتن بە نەخۆشخانە. 

بەپەلە