ئێران کردنەئامانجی کەشتی ئەبراهام لینکۆڵنی ڕاگەیاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 934 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ئەبراهام لینکۆڵنیان کردۆتە ئامانج.

لە بەیاننامەیەکدا سوپای پاسداران، ڕایگەیاند: " لە کردەیەکی  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل -ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ئەبراهام لینکۆڵن بە چوار مووشەکی بالیستیک هێرشی کرایە سەر".

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئەو لێدانە بەهێزانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دژی هێزە سەربازییە لاوازەکانی دوژمن دەستیان پێکردووە، چووەتە قۆناغێکی نوێ لەڕووی وشکانی و دەریاییەوە.