شارپرێس:
خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە 500 فڕۆکەی هێرشبەر، جگە لە نزیکەی 200 فڕۆکەی پشتیوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی دژی ئێران کە لە ڕۆژی شەممەوە دەستیپێکردووە.
ئەم گردبوونەوە ئاسمانییە نزیکەی 100 فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەم لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا F-22 و F-35، لەگەڵ تا 100 تانکەری سووتەمەنی ئاسمانی، نزیکەی 20 فڕۆکەی AWACS (سیستەمی ئاگادارکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی)، 18 فڕۆکەی جەنگی ئەلیکترۆنی، و دەیان سەکۆی سیخوڕی و ئەرکی تایبەت.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ بوونی چەندین فڕۆکەی تێکشکێنەری هێزی دەریایی ئەمریکا و گروپی هێرشبەری فڕۆکەهەڵگر کە لە ئۆپەراسیۆنی ناوچەییدا جێگیرکراون، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئاستێکی بەرزی ئامادەیی ئۆپەراسیۆنەکانە.