ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا ڕاگەیەندراوێکیان دژی ئێران بڵاوکردەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2553 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا ڕاگەیەندراوێکیان دژی ئێران بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئێمە بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دەکەین.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمە بەشداریمان لەو هێرشانەدا نەکرد، بەڵام لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان لەوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی نزیکداین.

دەشڵێن، داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەکەین و داوا لە سەرکردایەتی ئێران دەکەین بەدوای چارەسەری دانوستاندا بگەڕێن.

بەپەلە