شارپرێس:
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، یسرائیل کاتس بەفەرمی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی بەناوی (شێری هەڵاتوو) بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمی‌و سەربازییەکانی ئێران ڕاگەیاند.
کاتس لەلێدوانێکی به‌په‌له‌دا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمە هێرشێکی پێشوەختەیەو ئامانجی سەرەکی لەناوبردنی تواناکانی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیی ئێرانە، چونکە تاران گەیشتبوە هێڵی سوور".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هەریەکە لەئیسرائیلو ئێران ئاسمانی خۆیان بەڕوی سه‌رجه‌م گەشتەكاندا داخستوە، لەتاران‌و شارەکانی نەتەنز، خوندابو خورەم ئاباد دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، لەسەرتاسەری ئیسرائیل باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە؛ خوێندنگەکان داخراون‌و گردبونەوەی جەماوەریش قەدەغەکراوە.
سه‌باره‌ت به‌هەڵوێستی ئەمریکا، واشنتۆن ڕایگەیاندوە، ئاگاداری هێرشەکەیە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردوه‌ته‌وه، ئەمە بڕیارێکی تاكلایەنەی ئیسرائیل بوەو هێزەکانی ئەمریکا ڕاستەوخۆ بەشدارییان تێدانەکردوە.