شارپرێس:
لە ڕاگەیەندراوێكدا نووسینگەی یاسایی سەدە ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیكەی ئیمراڵی حامیلی یەڵدرم، عومەر خەیری كۆنار، ئەرگین ئاتابەی و مەحموود یامالاك لەگەڵ بنەماڵەكانیان لە ئیمراڵی دیداریان ئەنجام دا.
نوسینگەی یاسایی سەدە دەڵێت"عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەكەی هەریەك لە محەمەد ئۆجالان و عومەر ئۆجالان، لە دوورگەی ئیمراڵی دیداری ئەنجام داوە. هەروەها هەر ئەمڕۆ حامیلی یەڵدرم،عومەر خەیری كۆنار، ئەرگین ئاتەبی و مەحموود یامالاك بە هەمان شێوەیە لە دوورگەكە دیداریان ئەنجام داوە."
تائێستا لەبارەی ناوەرۆكی ئەو دیدارانەوە هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.