شارپرێس:
لەکاتێکی هەستیاردا
کە سوریا بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی هەنگاو دەنێت، هەردوو سەرکردەی کورد، ئیلهام ئەحمەد
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئیدارهى خۆسەرو ڕۆهلات عەفرین فەرماندەی
یەکینەکانی پاراستنی ژن (یهپهژه) لەبرۆکسلەوە پەیامێکی ڕاشکاوو ستراتیژییان
ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیو دەسەڵاتی دیمهشق کرد.
عەفرین.. تاقیکردنەوەی
نیازپاکیو گەڕانەوەی شکۆمەندانە
ئیلهام ئەحمەد
پرسی عەفرینی وەک چەقێکی سەرەکی بۆ هەر چارەسەرێکی سیاسیی داهاتوو دەستنیشانکرد،
ئهو پلانێکی کردەیی ئاشکراکرد بۆ گەڕانەوەی 400 خێزان وەک قۆناغی یەکەم، بەڵام بەمەرجێک،
ئهویش "پێویستە کورد ڕۆڵی سەرەکی هەبێت لەبەڕێوەبردنی ناوچەکەدا".
ئیلهام ئهحمهد
ناڕەزایەتی توندى نیشاندا لهوهى، (خهیرۆ عەلی داود) وهك دهمڕاستى عهفرین لهلایهن
دیمهشقهوه دهستنیشانكراوه، بهڵام هیچ هەماهەنگیهك لەگەڵ ئیدارهى خۆسەرى ڕۆژئاواى
كوردستان نهكراوه، لهو ڕوهشهوه هۆشداریداو وتى، "هەر گوتارێکی توندڕەوو
هاندانی شەڕی عەرەبو کورد، تەنها خزمەت بەتێکدانی سەقامگیریی دەکات".
یەکگرتنی سەربازیی.. مۆدێلی "چوار لیواکە"و فەوجی ژنان
لهههمانكاتدا،
ڕۆهلات عەفرین گۆڕانکارییەکی گەورەی لەپەیوەندییە سەربازییەکاندا ڕاگەیاند، بهوتهى
ئهو گرینگترینیان بریتین لەسوپای نیشتمانی نوێ، "ڕەزامەندیی سەرەتایی دراوە
بۆ پێکهێنانی چوار لیوا لەهێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە ببنە بەشێک لەسوپای
سوریا".
ڕۆهلات عەفرین بەتوندی
جەختیکردەوە، کە یەکینەکانی پاراستنی ژن (یهپهژه) دەبێت وەک قەوارەیەکی فەرمییو
لەشێوەی "فەوجێکی تایبەت" لەناو سوپای نوێی سوریادا بمێننەوە، وەک گەرەنتییەک
بۆ مافەکانی ژنان کە لەماوەی 13 ساڵی ڕابردودا بەخوێن بەدەستهاتوە.
پەیامێک بۆ پەرلەمانی
ئەوروپا
سەرکردایەتی
کورد لەبرۆکسل داوای لەیەکێتی ئەوروپا کرد، ڕۆڵی بەرگریکار ببینێت لەڕێگریکردن لەهەر
پێکدادانێکی نوێ، پەیامەکە ڕونبوو ئهویش، "کورد ئامادەی تێکەڵبونە لەسوریای
نوێدا، بەڵام بەو مەرجەی ناسنامەی نەتەوەیی، دەستکەوتە سەربازییەکانو مافەکانی
ژنان وەک بەشێکی دانەبڕاو لەدەستوری داهاتوو پارێزراوبن".
لەکاتێکدا دیمەنی
سیاسیی سوریا بەرەو جێگیربون دەچێت، لێدوانەکانی ئیلهام ئەحمەدو ڕۆهلات عەفرین لەبرۆکسل،
تەنها گوزارشت نەبون لەداخوازینامەیەک، بەڵکو کێشانی هێڵە سورە ستراتیژییەکانی
کورد بون لەهاوکێشە نوێیەکەدا.
کورتەی پەیامی ئەو
دوو خانمە سەرکردەیەى كورد ئهوهبوو، سوریا بەبێ جێگیرکردنی پێگەی سەربازیی کورد
(بەتایبەت ژنان)و بەبێ ڕەچاوکردنی یەکڕیزیی نەتەوەیی کورد، ناگاتە سەقامگیریی، برۆکسل-یش
ئێستا لەبەردەم تاقیکردنەوەدایە؛ ئایا دەتوانێت ببێتە گەرەنتیی ئەم مۆدێلە نوێیەی
حوکمڕانیو پاراستن؟.
