شارپرێس:
دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، "بڕیاری لێخۆشبون بۆ سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ به‌ڕێژه‌ی 20% تا 30-6-2026 درێژكراوه‌ته‌وه".
لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومه‌تی هه‌رێم لەسەر پێشنیازی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاردرا بەدرێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبون لەسزای سەرپێچیەکانی هاتوچۆ بەڕێژەی 20%و بڕیارەکەش تاکو 30ی 6ی 2026 کاری پێدەکرێت.
لەساڵی 2024 بڕیاری لێخۆشبون لەسزاکانی هاتوچۆ بەڕێژەی 20% دراو چەندجارێکیش بڕیارەکە له‌بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درێژکراوەتەوە.