شارپرێس:
لەکاتێکدا جیهان
چاوی بڕیوەتە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو چاوەڕێی پریشکی جەنگ دەکات، تاران لەڕێگەی
وتەبێژی حکومەتەکەیەوە، پەیامێکی ئاڵۆزو فرەڕەهەندی ئاراستەی دۆستو دوژمنانی کرد،
دهشڵێت، "دەستمان بۆ ئاشتی درێژە، بەڵام پەنجەمان لەسەر پهلهپیتكهى تۆڵەیە".
دیپلۆماسی لەژێر
سێبەری موشەکەکاندا
فاتیمە مهاجرانی
وتهبێژى حكومهتى ئێران بەزمانێکی بڕیاردەرانە پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگەیاند،
"ئێران دیپلۆماسی بەلاوە پەسەندترە، بەڵام ئەمە بەواتای لاوازی نایەت، ئێمە بەجددییەتەوە
شوێن ڕێگەی سیاسی دەکەوین، بەڵام بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان، هەموو
شێوازەکانی ڕێگری بەکاردەهێنین".
بهبۆچونى چاودێرانى
سیاسیى، ئەو لێدوانەى فاتیمە مهاجرانی، ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ئەوەی کە تاران ئامادەنییە
لەژێر فشاردا سازش بکات.
مانۆڕی دەریایی؛
نیشاندانی چالاکییە سەربازییەکان
بەئاماژەدان بەمانۆڕە
دەریاییە هاوبەشەکانی ئەمدواییەی نێوان ئێرانو ڕوسیا لەدەریای عومان، وتەبێژی
حکومەتى تاران، پەردەی لەسەر ئامادەیی تەواوی سوپای وڵاتەکەی لادا، ئەو جەختیکردەوە،
"هێزە چەکدارەکان چاودێریی هەموو هەڕەشەیەک دەکەنو مانۆڕەکانی ئەمدواییە سەلماندیان
کە ئێران بۆ هەر سیناریۆیەک، چاوەڕواننەکراوترین وەڵامی هەیە".
بەرەی ناوخۆ؛ دیوارێک
دژی وەهمی پارچەپارچەکردن
مهاجرانی لهبهشێكى
ئهو پهیامهى بڵاویكردهوه، ڕوى لەناوخۆی وڵات بوو، ڕاشکاوانه وتی،
"دوژمنان دەیانەوێت ئێران دابەش بکەنو وەهم دەفرۆشن، لەم چوارچێوەیەدا، داوا
لەگەنجانو خوێندکاران دهكهم نەکەونە داوی ئەم پلانانە، کاتی یەکڕیزییە، نەک لێکترازان".
ئاشتيی یان ڕوبەڕوبونەوە؟
وتهكانى
مهاجرانی دەرخهرى ئهوهیه کە تاران دەیەوێت هاوسەنگییەک لەنێوان سیاسەتی کراوەو
هێزی سەربازیی دروستبکات، وهكو خۆى وتى، "تاران شەڕی ناوێت، بەڵام لەشەڕیش
ناترسێت، ههربۆیه ئێستا تۆپەکە لەگۆڕەپانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە؛ ئایا زمانی
دیپلۆماسی سەرکەوتوو دەبێت، یان دەنگی چەکەکان بەرزتر دەبن؟".
