شارپرێس:
سیاسەتمەدارێكى
ناسراوى كورد لهباكورى كوردستان بەدەستپێکردنی مانگرتن لەخواردن، ویژدانی نوستوی
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەقەرسەوە بهئاگادههێنێتهوهو ڕایدهگهیهنێت، "کاتێک
جەلادەکان خوێن لەدەمیان دەچۆڕێت، بێدەنگی بەرامبەر گەمارۆی کۆبانێ، هاوبەشیکردنە
لەتاوان".
مەحموود ئەلیناک
سیاسەتمەداری ناسراوی کورد لهشارى قهرس-ى باكورى كوردستان بۆ هاوسۆزییو هاوپشتى
لەگەڵ گەلی گەمارۆدراوی کۆبانێو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بێدەنگی جیهان، دەستی
بەمانگرتن لەخواردن کرد.
ئەلیناک لەنوسینگەکەی
خۆی لەقەرس پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "بارودۆخی کۆبانێ گەیشتوەتە
ئاستێکی مرۆیی مەترسیدار، کۆبانێ لەناو گەمارۆیەکی سەختدایەو ڕۆژانە منداڵان بەهۆی
نەبونی دەرمانو بڵاوبونەوەی نەخۆشی، بههۆى ئاوی تانکەرەکانەوە گیان لەدەستدەدەن،
خەڵکیش لەبرساندا دەناڵێنن".
ئەو سیاسەتمەدارە
ڕەخنەی توندی لەسەرۆکانی جیهان گرتوهو تۆمەتباریکردون بەوەی کە بەپشتیوانیکردنی
داعش، دەبنە هۆکاری بەردەوامیی ئەو گەمارۆیە.
ئەلیناک سەبارەت
بەهەڵوێستهكهى خۆی وتویهتى، "من لەناو بێچارییەکی بەئازاردام، خۆزگە شتی زیاترم
پێدەکرا، بۆ ئەوەی ببمە دەنگی هاواری خەڵکی کۆبانێو پشتیوانییان بکەم، لەنوسینگەکەمدا
دەستم بەمانگرتن لەخواردن کردوە".
لەکۆتایی پەیامەکەیدا،
مەحمود ئەلیناک بانگەوازی بۆ تەواوی مرۆڤایەتیو خەڵکی خاوەن هەڵوێست کرد، بەهانای
کۆبانێوە بچنو خاوەنداری لەوشارە بکەن کە ڕوبەڕوی کۆمەڵکوژی بوەتەوە.
