شارپرێس:
لەهەنگاوێکی نوێ‌دا بۆ توندکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گورزێکی نوێی لەو تۆڕە نهێنییانە وەشاند کە بە"سیستەمی دەمارەکانی ئابوریی سەربازیی ئێران" دادەنرێن، وه‌كو سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، "ئەمجارە نەک تەنها تاران، بەڵکو کۆمپانیاکانی ناو تورکیا‌و چەند وڵاتێکی دیکەش لەژێر ئاگری سزاکاندان".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، ئەو سزایانە تەنها ژمارە نین، بەڵکو بڕبڕەی پشتی پیشەسازییەکی مەترسیدارن، بۆ نمونه چوار بەرپرسی باڵای کۆمپانیای (پیشەسازیی فڕۆکەوانی قودس) کە بەرپرسن لەدروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)و 16 کۆمپانیای وەهمی کە لەوڵاتانی (تورکیا، پەنەما، لیبێریاو دورگەکانی مارشاڵ) وەک پەردەیەک بۆ شاردنەوەی بازرگانییە نایاساییەکانی ئێران کاردەکەن، له‌گه‌ڵ 11 تانکەری زەبەلاحی گواستنەوەی نەوت‌و غاز کە بەئاڵای وڵاتانی جیاوازەوە، بەنایاسایی وزەی ئێرانیان بۆ بازاڕەکانی جیهان گواستوه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه سزایه‌كى توند‌و قورسیان به‌سه‌ردا دراوه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئەو بڕیارە ئاماژەیەکی ڕونی واشنتۆنە بۆ ئەنكەرەو پایتەختەکانی دیکە؛ "هیچ شوێنێک بۆ دەربازبون لەسزاکان پارێزراو نییە"، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه کۆمپانیاکانی ناو تورکیا، وەک پردێک بۆ گواستنەوەی پارەو کەلوپەل بەکارهاتون، به‌و هۆیه‌شه‌وه فشارێکی سیاسی زیاتر دەخاتەسەر پەیوەندییەکانی ئەمریکاو تورکیا.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا له‌وباره‌یه‌وه ڕاشکاوانه وتویه‌تى، "ئەو پارانەى به‌ده‌ستهاتون بۆ ئەم مەبەستانە دەچن، پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی‌و درۆن کە هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە، دابینکردنی بودجە بۆ گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تێکشکاندنی ستراتیژی ئەوپەڕی فشار کە واشنتۆن پەیڕەویدەکات".
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئەو سزایانە گەروی ئابوریی ئێران توندتر دەکەن‌و تێچوی دەربازبون لەسزاکان بۆ تاران دوو هێندە دەکەن"، شارەزایانیش پێیانوایە، ئەمە پەیامێکی توندە بۆ هەر کۆمپانیایەکی جیهانیی کە بیەوێت بەشێوەی نهێنی مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران‌دا بکات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لەساڵی 2024و سەرەتای 2025یشدا، چەندین کۆمپانیای جێگیر لەتورکیا لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە (OFAC) سزادراون بەهۆی تێوەگلانیان لەتۆڕی بازرگانیی نەوت، غاز‌و کەرەستەی سەربازیی بۆ بەرژەوەندیی ئێران.
