شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان خرایەسەر هەژماری هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى لەهەژماری من تۆمارکراون، به‌بێ هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك پاره‌كه دابه‌شنه‌كراو شارپرێس-یش زانیویه‌تى، بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى بڕیاربوو بدرێته پێشمه‌رگه كه‌مده‌كرێته‌وه‌و هۆكارى سه‌ره‌كی دابه‌شنه‌كردنیشى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دوێنێ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكرایكرد، سەروی 80 هەزار پێشمه‌رگه دەتوانن لەڕێگەی ATMکانى هه‌ژمارى منه‌وه بچن هاوكاریى هاوپه‌یمانان بۆ مانگى دوو وه‌ربگرن.
به‌گوێره‌ى ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە هاوکاریی هاوپەیمانان تاوەکو مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت، مانگانە ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی لەهاوکارییەکە سودمەند دەبن زیاتردەبێت، سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی پێشمەرگە ڕایگه‌یاند، "دوای نیوەڕۆى دوێنێ بڕی هاوکاریی هاوپەیمانان خراوەتەسەر هەژماری پێشمەرگە، دەتوانن لەڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکیشانی پارەی پرۆژەی هەژماری من ئەو هاوکارییە وەربگرن".
شارپرێس زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه، دواى ئه‌و په‌یامه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، هێزه‌كان ڕویان له‌ئه‌ى تی ئێمه‌كان كردوه، به‌ڵام سه‌یریانكردوه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌و نامه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ش سڕدراوه‌ته‌وه‌و بانكه‌كه‌ش هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه.
شارپرێس به‌دواداچونى بۆ ئه‌م كه‌یسه كرد، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ى ڕویداوه هه‌ڵه‌یه‌كى ته‌كنیكى بانكه‌كه خۆى بوه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یماناندا بونى نییه".
شارپرێس-یش زانیویه‌تى، "ئه‌گه‌رى كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ش هه‌یه كه بریتیى بوو له71 هەزارو 920 دینار، كه‌مبكرێته‌وه بۆ 64 هه‌زار دینار، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى هاوكارییه‌كه‌ى هاوپه‌یمانانه به‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى له‌چوارچێوه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كاندان".
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه، بڕە پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ مانگی دوو گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان‌و له‌دوو ڕۆژى داهاتودا به‌دڵنیاییه‌وه دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌درێت به‌هێزه‌كانى لیوا هاوبه‌شه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، هاوکارییەکە وەکو پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کە هاوپەیمانان دابینیدەکەن.
پێشتریش لیوا ڕوکن بەختیار محەممەد ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگه‌یاندبوو، "تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ناردنی هاوکارییەکە بەردەوامدەبێت، دواتر دەمێنێتەوە سەرئەوەی، بڕیاری ئەمریکاو هاوپەیمانان سەبارەت بەهێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی عێراق چۆن دەبێت".
