شارپرێس:
لەپێشهاتێکی سەربازیی مەترسیداردا، ناوچەی (جرف صخر) لەپارێزگای بابل کەوتە بەر زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی چڕ، بهگوێرهى زانیارییەكانى شارپرێس، شهش لێدانی ئاسمانی پێگەکانی ئەو ناوچەیەیان کردوەتە ئامانج كه تهواوى هێرشهكان بۆسهر چهند گروپێكى چهكدارى ناو حهشدى شهعبى بوه.
شارپرێس ئهوهشى زانیوه، دەستبەجێ دوای هێرشەکان، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاری داخستنی تەواوی ئاسمانی وڵاتی دەرکردوهو گەشتە ئاسمانییەکانی لەهەموو فڕۆکەخانەکان تاوهكو كاتژمێر یهكى سبهینێ نیوهڕۆ ڕاگرت، ئەم بڕیارەش بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتیارانو فڕۆکە شارستانییەکان دراوە لەئەنجامی ئەو گرژییە سەربازییەی کە ناوچەکەی گرتوەتەوە.
سهرچاوهكانى ههواڵ باس لهوهدهكهن، ئەو هێرشانە تەنها سنوردارنین بەعێراقەوە؛ بهڵكو ئەمە بەشێکە لەئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانتر کە لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیلەوە دەستیپێکردوە.
هاوکات لەگەڵ جرف صخر، باس لەهێرش بۆسەر چەندین ئامانج لەناوخۆی ئێران دەکرێت، ئەمەش عێراقی خستوەتە ناو جەرگەی ململانێیەکی هەرێمیی گەورە.
ناوچەی جرف صخر، بەهۆی پێگە ستراتیژییەکەیەوە کە بەغداو کەربەلاو بابل پێكهوه دەبەستێتەوە، هەمیشە لەژێر چاودێرییەکی وردی سەربازییدا بوەو پێشتریش چەندینجار لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆردومانکراوە.
تائێستا لایەنە فەرمییەکانی عێراق ئاماری زیانە گیانیو مادییەکانیان ڕانەگەیاندوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت، لەکاتژمێرەکانی داهاتودا حکومەتی عێراق هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر ئەم پێشێلکارییە ئەمنییە ڕابگەیەنێت.
