مەحمود ئەحمەدی نژاد کوژرا

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
میدیاکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە مەحموود ئەحمەدی نژاد، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران لە هێرشەکەی ئیسرائیل کە ڕۆژی شەممە ئێران و تارانی پایتەختی کردە ئامانج، کوژرا.

ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویانکردەوە،  "ئەحمەدی نژاد لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی لەکاتی بۆردومانەکاندا کوژراون".

 ڕاپۆرتە میدیاییەکانی پێشووتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە مووشەکێک لە ناوچەی نەرمەک لە ڕۆژهەڵاتی تاران، لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی ئەحمەدی نژاد کەوتووەتە خوارەوە.