شارپرێس:
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لهپهیامێكدا، هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر ئهمریكاو ئیسرائیل‌و به‌دوو وڵاتى شه‌ڕانگێزو ئاژاوه‌چى ناویان ده‌بات، ده‌شڵێت، "جارێکی دیكه ئەمریکاو ئیسرائیل شەڕیان هەڵگیرساندەوە، بەڵام ئەمجارە وەستاندنی لەدەستی ئەواندا نابێت".
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود لهپهیامێكدا نوسیویهتى، "ئه‌مڕۆ ئەمریکاو ئیسرائیل هێرشیانکردەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران، لەبەرامبەردا کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی توندی ئەو هێرشانەی دایەوەو لەبنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەوڵاتانی ناوچەکەو ئیسرائیل درا".
ده‌شڵێت، "ئێمە لەکاتێکدا سەرکۆنەی ئەو دەسدرێژییو شەڕفرۆشتنەی ئەمریکاو ئیسرائیل دەکەین، دوپاتیدەکەینەوە، ئەو دوو وڵاتە بونەتە سەرچاوەی شەڕو ئاژاوەی ناوچەکەو هەر وێرانکاریی‌و کوشتنێکی مرۆڤەکان بەهۆی ئەو شەڕەوە ئەمریکا لێی بەرپرسیارە".
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان جهختیكردوهتهوه، "جارێکی دیكه ئەمریکاو ئیسرائیل شەڕیان هەڵگیرساندەوە، بەڵام ئەمجارە وەستاندنی لەدەستی ئەواندا نابێت، ئەمریکا هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی کرد، خوای گەورە هەرێمی کوردستان بپارێزێت لەو شەڕەی ئەمریکا هەڵگیرساندوە".
