ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل بۆ هێرشی سەر ئێران پشتگیری بۆ ناتانیاهۆ ڕاگەیاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 157 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
یایر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەتەوە و "پشتیوانی تەواو"ی پێشکەشکردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، لاپید دووپاتی کردەوە کە "ئۆپۆزسیۆن لە شەڕی ئێستادا لە پشت حکومەتەوە وەستاوە"، کە بە "دادپەروەرانە" وەسفی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تازە لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەگەڵ سەرۆک وەزیران هاتوومەتە دەرەوە، لەوێ پێم وتووە کە هەموو دەوڵەتی ئیسرائیل لە پشت ئەم ئۆپەراسیۆنەوە وەستاوە".

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "تەواوی دەوڵەتی ئیسرائیل بەهێزە و پشتیوانی تەواوی خۆی پێشکەش دەکات".

بەپەلە