ترەمپ لەبارەی سەرکردەی داهاتووی ئێرانەوە ڕونکردنەوە دەدات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 987 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا  بۆ سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، نازانین لە داهاتوودا کێ دەبێتە سەرکردەی ئێران.

ترەمپ لەبارەی شەڕەوە دەڵێت، پێم وابوو شەڕ لەگەڵ ئێران تەنها چوار هەفتەی دەوێت و بەم زووانە دۆخی ئێران کەمێک ئارام دەبێت.

دەشڵێت، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە گەورەترین سوپرایز بوو.

هەروەها دەڵێت، ڕەنگە ئێران بەختی هەبێت و کەسێک هەڵبژێرێت بۆ سەرکردایەتیکردنی کە "بزانێت چی دەکات".

ترەمپ دەشڵێت، تووشی شۆک بووین بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی سەرکردەکانی ئێران کە لە یەک شوێن کۆبوونەتەوە.

بەپەلە