شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى موچه‌ى فهرمانبهرانو موچه‌خۆران ئاگاداردهكاتهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "په‌یامه‌كه‌م دور له‌زمانى سیاسییه، گەروی هورمز داخرا زوو 120 ملیاره‌كه ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن".
د.ڕێبوار كه‌ریم په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا لهپهیامێكى هۆشداریدا نوسیویهتى، "دور لەزمانی سیاسیی‌و بەزمانێکی خەمخۆرانە، تکایە تکایە حکومەتی هەرێم ئەو 120 ملیار دینارە ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، "گەروی هورمز داخرا، عێراق کێشەی دارایی گەورەی بۆ دروستدەبێت، هەفتەی داهاتوو کێشەکە گەورەتر دەبێت، ئەگەر شەڕ بەردەوامبێت".
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندوه، "تکایە لەبەر ژیانی ئەو میللەتە، ئەو 120 ملیارە بنێرن، خوا نیشتمانەکەمان بپارێزێت".
ئه‌م په‌یامه‌ش له‌كاتێكدایه، سوپای پاسدارانی ئێران لهپهیامێكى به‌په‌له‌دا ئاشكرایكرد، "گه‌روی هورمز به‌ته‌واوه‌تی داخراوه‌و هه‌ر كه‌شتییه‌كی نهوتو بازرگان‌یش بیه‌وێت نزیك ببێته‌وه، لێی ده‌ده‌ین".
چاودێرانى سیاسیى‌و ئابوریش جهختدهكهنهوه، داخستنی گەروی هورمز تەنها بابەتێکی سەربازی نییە، بەڵکو دەستبردنە بۆ دەمارە سەرەکییەکانی ژیانی جیهان.
