ئەو نەخۆشیی‌و هۆکارانەی دەبنە هۆی پیربونی پێشوەختەی دڵ

تەندروستی

05/05/2025‌ 1512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لێکۆڵینەوە زانستییە نوێیەکان گۆڕانکارییەکی بەرچاویان لەکارەکانی دڵدا لەگەڵ تەمەنداچوندا ئاشکراکردوە، بەشێوەیەک دەریانخستوە کە هەندێک نەخۆشیی‌و هۆکار وەک قەڵەویی‌و نەخۆشییەکانی دڵ، دەبنە هۆی پیربونی پێشوەختەی دڵ.


توێژەران بۆیان دەرکەوتوە، دڵی ئەوکەسانەی نەخۆشیی دڵ‌و خوێنبەرەکانیان هەیە، نزیکەی پێنج ساڵ لەتەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان گەورەتر دەردەکەون، لەکاتێکدا دڵی ئەوکەسانەی قەڵەوییەکی زۆریان هەیە، وا دەردەکەوێت کە 45 ساڵ گەورەتربن.

دەمارەی چەپی دڵ سەرنجڕاکێشترین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بەتەمەنەوە نیشاندا، ئەمەش وایکردوە کە ببێتە نیشاندەرێکی متمانەپێکراو بۆ پیربونی دڵ.

ئەم خەمڵاندنە نوێیە بۆ تەمەنی دڵ بەئامرازێکی کاریگەر دادەنرێت بۆ پاڵنانی نەخۆشەکان بۆ گرنگیدان بەتەندروستیی دڵیان.

توێژەرانی بەریتانیاو ئیسپانیاو سەنگافورە بەشدارییان لەتوێژینەوەکەدا کردوە، بەسەرۆکایەتی دکتۆر پانکاج گارگ لەزانکۆی ئیست ئەنگلیا.

توێژینەوەکە بریتیبوو لەشیکردنەوەی وێنەی MRI ی 563 کەس، کە دابەشکرابون بەسەر گروپە تەندروستەکان‌و ئەوانەی مەترسیی توشبونیان بەنەخۆشییەکانی دڵ هەیه‌.
 
ئەنجامە سەرەکییەکان دەڵێن:
لەقەڵەوی سوکدا: دڵ 4 ساڵ لەتەمەنی ڕاستەقینەی خۆی گەورەترە.
لەقەڵەوی مامناوەند: دڵ 5 ساڵ گەورەترە.
قەڵەوی زۆر: دڵ 45 ساڵ زیاترە.

نەخۆشیی شەکرە لەتەمەنی 40 ساڵیدا: دڵ 56 ساڵ گەورەترە لەکەسانی تەندروست.
بەرزی پەستانی خوێن: بەردەوام دەبێتە هۆی پیربونی پێشوەختەی دڵ.

و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی