ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پاتی وەڵامی قسەکانی وەزیری دادی تورکیای دایەوە سەبارەت بە "مافی هیوا" و ڕایگەیاند: شێوازی ئێوە دوورە لەو زمانە بنیاتنەرەی کە لەم پرۆسەیەدا پێویستمانە. بەداخەوە کاریگەری نەرێنیی هەیە. پێویستمان بە یاسا و کۆدەنگییەکی دیموکراسییە.
ئایشەگول دۆغان وتەبێژی دەم پارتی وەڵامی لێدوانەکەی یەڵماز تونچ وەزیری دادی سەبارەت بە "مافی هیوا"ی دایەوە کاتێک لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بە "مافی هیوا"، وتی: "هیچ دۆخێکی لەو شێوەیە نییە".
ئایشەگوڵ دۆغان ڕایگەیاند: جەنابی وەزیر، شێوازی ئێوە دوورە لەو زمانە بنیاتنەرەی کە لەم پرۆسەیەدا پێویستمانە، بەداخەوە کاریگەری ژەهراویکردنی هەیە. وەک کۆمەڵگا چاوەڕێی ئەوە دەکەین ئەرکی خۆتان ئامادەبن بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری. ئێمە پێویستمان بە یاسا و ڕێککەوتنی دیموکراسییە نەک مشتومڕ.