مستەفا هیجری: خەڵکی ئێران دێنە سەر شەقام

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 508 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە کەناڵی عەرەبيیەی ڕاگەیاند، لە داهاتوودا خەڵکی ئێران دێنە سەر شەقامەکان و بەوەش ڕووخانی ڕژێم چاوەڕوانکراوە. 

سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی داوای هیچ دانوستانێکی لە حیزبی دیموکرات نەکردووە.

لەوەڵامی پرسیارێکدا؟ هیجری دەڵێت، ئێمە لە ڕابردوو و ئێستاش لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریکا لە ڕێگای نوێنەرانمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە بیروڕامان گۆڕیوەتەوە،

ڕاشیگەیاند، ئەوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەست پێکرد لە هەموو کەس ڕوونە، بەڵام ئەم هێرشانە هەر لە خۆرا دەستیان پێ نەکردوە، بەڵکوو ئاکامی کردەوەکانی نزیک بە چل و حەوت ساڵی ئەو ڕژێمەن، بۆیە ئەو هێرشانەی کرانە سەر کۆماری ئیسلامی دەرهاوێشتەی ئەو سیاسەتەن و چاوەڕوانکراو بوون. ئێمە پشتیوانی لە شەڕ ناکەین و لایەنگری ئەوەین ناکۆکییەکان لە ڕێگای دیالۆگ چارەسەر بکرێن، بەڵام کاتێک بە دیالۆگ نەکرێ ڕێگەچارە بۆ ناکۆکییەکان بدۆزرێتەوە، شەڕ وەک دوابژاردە دێتە ئاراوە.