باراک بۆ بارزانی: ئەمەریکا هەمیشە وەک هاوپەیمان و دۆست سەیری هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تۆم باراک لەپەیوەندییەکی تەلەفزیۆنیدا بە مەسعود بارزانی راگەیاند، ئەمەریکا هەمیشە وەک هاوپەیمان و دۆست سەیری هەرێمی کوردستان دەکات و بەردەوام دەبن لەسەر هەماهەنگیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.


بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە،" ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعود بارزانی و تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا ".

بەپێی راگەیەنراوەکە، نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەمەریکا هەرێمی کوردستان و عێراق پێگەیەکی گرنگی ناوچەکەن و ئەوان هاوکار دەبن کە لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەکە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق چارەسەر بکرێن بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت لە هەموو بوارەکاندا.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،" مەسعود بارزانی سوپاسی ترامپی کرد و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆی دەربڕی و سوپاسی تۆم باراکی کرد بۆ رۆڵە کاریگەرەکەی ".

بارەگای بارزانی دەڵێت، مەسعود بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری سەقامگیری و ئارامییە بۆ تەواوی ناوچەکە و گەلی کوردستان هەمیشە باوەڕی بە دیموکراسیەت و پێکەوەژیان و گفتوگۆ هەیە و ڕایگەیاند کە،" ئێمە هەمیشە بەشێک بووین لە چارەسەر و هەرگیز بەشێک نەبوون و نابین لە هیچ کێشە و ئاڵۆزییەک ".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" مەسعود بارزانی ئاماژەی بەو هێرش و پەلامارە ناڕەوایانە دا کە لەلایەن هەندێ هێزی بەدەر لە یاسا دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، هەردولاش هاوڕا بوون کە پێویستە هەرێمی کوردستان و عێراق بەدوور بگیرێن لەم شەڕە و پارێزراو بن ".