ترەمپ: ڕێگری لەچەکی ئەتۆمی ئێران بۆ من گرنگە نەک بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 150 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند  "ئەمەریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا و بۆیە کاتێک نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، ئێمە پارەیەکی زۆر پەیدا دەکەین، ئەمە گرنگ نییە."

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا ڕایگەیاند" ئەوەی بۆ من وەک سەرۆک زۆر گرنگتر و چارەنووسسازە، ڕێگریکردنە لە دەستڕاگەیشتنی ئیمپراتۆری خراپەکاری ئێران بە چەکی ئەتۆمی و لەناوچوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەڕاستیدا هەموو جیهان."

وتیشی "هەرگیز ڕێگە نادەم ئەوە ڕووبدات."