شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى عێراقى ئاشكرایكردوه، وەزارەتی دارایی فیدراڵی، ڕەزامەندی لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار (مانگى پێنج) ده‌ربڕیوه‌و په‌سه‌ندیكردوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ماڵپه‌ڕى به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كیه‌وه ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی فیدراڵی ڕەزامەندی لەسەر لیستى موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار ده‌ربڕیوه.
سەرچاوەكه وتویه‌تى، "وه‌فدێكى تەکنیکی وەزارەتی دارایی لەبەغدایە بۆ وەڵامدانەوەی هەر تێبینییەکی وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بەلیستەکە، بەڵام تائێستا هیچ تێبینییەکیان پێنەگەیشتوە، لیستەکەش پەسەندکراوە".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "تەنها شتێک كه ماوە ناردنی پارەی موچەی مانگی ئایاره، ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانده‌كرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت پێش جەژنی قوربان، موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت".
ش ـ هـ