شارپرێس:
ئەو ڕاپۆرتەی بوەهۆی بڕینی موچەی فەرمانبەران، حکومەتی هەرێم خۆی واژۆی کردوەو بەغدایش داوای داهاتی سێ ساڵی فرۆشی نەوت لهههولێر دەکات.
سەرکردەیەکی باڵای كورد كه پۆستى باڵاى ههبوه لهعێراق بهمیدیاى فهرمیى گۆڕانى وتوه، حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای ڕاپۆرتێک موچەی فەرمانبەرانی ڕاگرتوە، کە واژۆی حکومەتی هەرێمی لەسەرە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، کاتێک ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو گرفت بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستبوه، لیژنەیەکی باڵا لەدیوانی چاودێری دارایی عێراق هاتونهته هەرێمو بۆ ماوەی زیاتر لەمانگێک لەهەولێر سەرقاڵی وردبینی لەلیستو ناوو زانیاریی کەسی فەرمانبەرانو داهاتی نەوتیو نانەوتی هەرێم بون، دواتر ڕاپۆرتێکی هاوبەش لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێمو فیدراڵ ئامادەکراو واژۆی ئەندامانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستانیشی لەسەرە، بەپشتبەستن بەو ڕاپۆرتە، ناردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگیراوە.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو ڕاپۆرتەی بردوەتە ناو کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیو لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆکبون لەسەرئەوەی گرفتەکان لەبنچینەوە چارەسەربکرێنو تائەوکاتەش موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگیرێت.
سهبارهت بهناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە، سەرچاوەکە وتویهتى، "حکومەتی هەرێم بەوردی داتاى داهاتی نەوتیو نانەوتی ڕادەستی بەغدا کردوە، بەجۆرێک تەنها لەساڵی 2023دا داهاتی نەوتی لەفرۆشی نەوت کە حکومەتی هەرێم دەستیکەوتوە نزیكهى پێنج ترلیۆن دینار بوەو واژۆی لەسەر ڕاستیو دروستى ئەو داتایانە کردوە".
بهوتهى سهرچاوهكه، عێراق هیچ لێخۆشبونێک بۆ حکومەتی هەرێم دەرناکات، داهاتی نەوتی لەو سێ ساڵەدا هەرچەند بوو، لەکۆی گشتیی بودجەی سێ ساڵەكه دەریدەکاتو بەوشێوەیەش ڕەنگە هەرێمی کوردستان قەرزاربێتهوه.
سەبارەت بە چارەسەری گرفتەکە سەرچاوەکە دەڵێت، "دەبێت حکومەتی هەرێم بچێتە ژێر باری کۆمەڵێک داواکاری بەغداوە یەکێک لەوانە بەزوترینکات هەناردەکردنەوەی نەوتو دەرکردنی ئەو پارەیە لەبودجە کە لەداهاتی نەوت دەستیکەوتوە، چونکە ئێستاشی لەسەربێت حکومەتی هەرێم ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت".
