قەتەر: بەتووندی هێرشەکەی ئێران سەرکۆنە دەکەین

جیهان

23/06/2025‌ 345 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، دۆحە هێرشی سەر بنکەی ئاسمانی عودەیدە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە توندی ئیدانە دەکات. 

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت، دۆحە هێرشی سەر بنکەی ئاسمانی عودەیدە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە توندی ئیدانە دەکات و هێرشەکە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و ئاسمانی قەتەرو یاسا نێودەوڵەتییەکانە . 

ڕاشیگەیاند، بەرگری ئاسمانیی قەتەر هێرشەکەی پووچەڵ کردەوه.
ئ.ه