شارپرێس:
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە: ئێران چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر قەتەر، ئەمریکا و دۆحەی ئاگادارکردووەتەوە.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر پشتڕاستی کردەوە کە پێشتر بنکەی ئاسمانی عودەید چۆڵ کراوە.
لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشتر بنکەکە بەگوێرەی ڕێوشوێنە ئەمنی و خۆپارێزییە پەسەندکراوەکان چۆڵکرابوو، لەبەر ڕۆشنایی گرژییەکانی ناوچەکە. هەموو ڕێوشوێنەکان گیراونەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی کارمەندانی بنکەکە، لەنێویاندا ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی قەتەر و هێزە دۆستانەکان و ئەوانی دیکە.
وتیشی، هیچ بریندار و زیانێکی مرۆیی لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێران نەبووە".
ئ.ه