سبەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبنەوە

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 89 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

بڕیارە سبەی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەی ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی پەروین بوڵدان و میتهات سانجار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار کۆدەبنەوەو کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەدەچێت.

شاندی ئیمرالی پێش سەردانی ئەردۆغان لەگەڵ تولای هاتیمۆغولاری و تونجەر باکرهان هاوسەرۆکانی دەم پارتی کۆدەبنەوە و ئەمڕۆش لەگەڵ ئۆجالان کۆبوونەوە.
ئ.ه