دەم پارتی لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانییەکانی جەهەپە هەڵوێستی نوێی ڕاگەیاند

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 432 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 تولای هاتیمۆغولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی سەردانی بارەگای پارتی گەلی کۆماریی جەهەپەی کرد. دوای کۆبوونەوەیەک لێدوانێکی هاوبەش لەگەڵ ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە درا. 

 تولای هاتیمۆغولاری سەرنجی بۆ دەستبەسەرکردنی سەرۆک شارەوانییەکان ڕاکێشا و وتی: کودەتایەکە بە پێچەوانەی ئیرادەی گەلەوەیەو پێویستە ئەوانەی دەستگیرکراون و ڕاگیراون ئازاد بکرێن.

 وتیشی: ئێمە ئەم ئۆپەراسیۆنانە وەک درێژەپێدەری عەقڵیەتی قەیوم دەبینین، من پێموایە ئێمە زۆرتر لەم بابەتە لە تورکیا تێدەگەین. 

تولای هاتیمۆغولاری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێشنیازمان ئەوەیە؛ با کۆمسیۆنێک دابمەزرێت، با دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ کاربکات و لێکۆڵینەوە نەک تەنها لە دژی شارەوانییەکانی ئۆپۆزسیۆن، بەڵکو لە دژی شارەوانییەکانی دەسەڵاتیش دەستپێبکات، بە پێچەوانەوە ناتوانن بیسەلمێنن کە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سیاسی نییە.

ڕاشیگەیاند، پێشنیار دەکەین ئەم لێکۆڵینەوەیە لە دژی ئەو شارەوانیانەی کە قەیومان تێدا بووە، ئەنجام بدرێت کاتێک سەیری ڕاپۆرتەکانی دەسەڵاتی چاودێری دارایی دەکەین، دەبینین کە قەیوم چەندە ناڕێکییان کردووە.
ئ.ه