عێراق له‌22 ڕۆژدا چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت‌و 196 ملیۆن دۆلارى نه‌وتى هه‌رێمى ده‌ستكه‌وتوه‌

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3836 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەرەتاى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا لە 27ى ئەیلولى ڕابردوو، تا ئه‌مڕۆ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ چوار ملیۆن بەرمیل نەوت‌و پوخته‌ى داهاتى ئه‌و نه‌وته‌ش بریتیه‌ له‌ 196 ملیۆن به‌رمیل.


کەمال محەمەد وەزیرى سامانە سروشتییەکانى هەرێم لەدیدارێکدا لەگەڵ (یان برێیم) کونسوڵى فەڕەنسا لەهەرێم ئاشکرایکرد، ئێستا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لەکۆکاگانی بەندەری جەیهان عەمبارو بەبازاڕکراوە.

بەوەش دەردەکەوێت بەتێکڕا لە23 ڕۆژى ڕابردودا، ڕۆژانە لەنێوان 170 بۆ 180 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە هەناردەکراوە.

شاره‌زایانیش ده‌ڵێن، ئەگەر بەتێکڕا نرخى هەر بەرمیلێک نەوت بە 65 دۆلار فرۆشرابێت، ئه‌وا داهاتەکەى 260 ملیۆن دۆلار بوە، دواى لێدەرکردنى 16 دۆلار لەهەر بەرمیلێک بۆ کرێى دەرهێنانى لەلایەن کۆمپانیاکانى نەوت، 64 ملیۆن دۆلارى بۆ کۆمپانیاکانى دەرهێنانى نەوت‌و 196 ملیۆن دۆلاریشى وەک داهاتى پوخت بۆ خەزێنەى حکومەتى عێراق دەمێنێتەوە.

هەروەها بە هەژمارکردنى 50 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانەش بۆ پێداویستیی ناوخۆ، دەردەکەوێت لەئێستادا تێکڕاى بەرهەمى نەوتى هەرێم لەنێوان 230 بۆ 240 هەزار بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا.

وەزیرى سامانە سروشتییەکان ئه‌وه‌شى وتوه‌، "پەیوەندیی‌و هەماهەنگی باش لەنێوان ئێمه‌و وەزارەتى نەوتى عێراق هەیە".

هەردوو حکومەتى فیدراڵ‌و هەرێمى کوردستان‌و کۆمپانیاکانى نەوت، ڕۆژى 25ى ئەیلول لەسەر دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا ڕێککەوتن‌و دوو ڕۆژ دواتر هەناردە دەستیپێکردەوە.

بەپەلە