شارپرێس:
ئیبراهیم سەکێنی پەڕلەمانتاری سەر بەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی تۆمەتبارکردوە بەهەوڵدان بۆ نوێکردنەوەی ویلایەتەکەی لەڕێگەی جووڵە لەچەند ئاراستەیەکدا، لەوانە نزیکبونەوە لەئەمریکاو هەندێک ئەو وڵاتانەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردوهتەوە.
سەکینی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی، "سودانی بەردەوامە لەجوڵەکانی بۆ مسۆگەرکردنی مانەوەی لەدەسەڵات، بەپەیڕەوکردنی سیاسەتێک کە ئامانجی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئیدارەی ئەمریکی، ئیسرائیلیو ئێرانییە."
هەروەک دەڵێت:"سەرۆک وەزیرانی ئێستا سەرکەوتوو نابێت لەبەدەستهێنانی ویلایەتێکی دوەم، بەهۆی ناڕەزایەتی لەسەر کارەکانیو نزیکبونەوەی لەلایەنگەلێک کە لەسەر ئاستی جەماوەری ڕەتکراونەتەوە، لەوانە سەرکردەکانی گروپە توندڕەوەکانو ئاساییکەرەوەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل".
سەکینی جهختیكردوهتهوه، "بڕیاری کۆتایی بەدەستی گەل دەبێت، کە قسەی خۆی دەکات لەهەڵبژاردنەکانی داهاتودا، بەدور لەفشارە دەرەکییەکانو دەستوەردانەکانی ئەمریکا".