نزیکەی دوو هەفتەیە گەمارۆی سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەڵەب بەردەوامە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 90 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دۆخی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لەحەلەب زۆر سەختەو ماوەی١٣ ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر گەمارۆدانی ئەو دوو گەڕەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی سوریاوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لەو دوو گەڕەکەوە، چەکدارەکانی سوریا ڕێگری دەکەن لە چونەناوەوەی سووتەمەنی و پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ ناو گەڕەکەکان.

گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب بۆ ماوەی 13 ڕۆژ لەسەر یەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سوریاوە گەمارۆ دراون و هێزە ئەمنییەکانی گشتی حکومەتی سوریا لە بازگەکانیان گەنجان دەستگیر دەکەن و دەیانڕفێنن.

هەروەها تائێستا دوو ڕێگای سەرەکی ئەو دوو گەڕەکە داخراون.
ئ.ه