شارپرێس:
لهدهستپێكى ڕاگه‌یاندنى بانگه‌شه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌شارى سلێمانیه‌وه، بافڵ تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند، "گوێ له‌كه‌سى تر مه‌گرن، چونكه ته‌نها یه‌كێتیى منافسى یه‌كێتیه‌و كه‌سى تر"، جه‌ختیكرده‌وه، "به‌رنامه‌ى یه‌كێتیى ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه چه‌ند لایه‌نێك چه‌ند ساڵێكه كوردستانیان پێوه گیرۆدهكردوه"، هۆشداریى بهكاندیدهكانى حزبه‌كه‌ى كرد‌و وتى، "به‌خوا لێتان قبوڵناكه‌م".
لهدهستپێكى كه‌رنه‌ڤاڵى لیستى یه‌كێتیى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى بهلایهنگرانو ده‌نگده‌رانى حزبه‌كه‌ى وت، "گوێ له‌كه‌سى تر مه‌گرن، چونكه ته‌نها یه‌كێتیى منافسى یه‌كێتیه‌و كه‌سى تر بهمنافى خۆمان نازانین".
وتیشى:"مام جه‌لال چاوه‌ڕوانى ئێوه‌یه عێراق‌و یه‌كێتیى بۆ پێشه‌وه به‌رن، دڵنیابن پێمان ده‌كرێت، به‌ڵێ ئه‌وه‌ى ده‌یڵێین پێمان ده‌كرێت، ده‌بینن كێ ئیش بۆ كوردستان ده‌كات له‌به‌غداد، كێ ده‌ستورى عێراقى نوسى، كێ عێراقى ئاشتكرده‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانى جه‌ختیكرده‌وه، "ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كه‌ین له‌سلێمانیه‌وه تا به‌غداد، ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یكه‌ین ئاینده‌ى هه‌موو عێراق ده‌گۆڕێت، ئامانجه‌كه‌شمان خزمه‌ته به‌كوردستان‌و عێراقیشه‌وه".
سه‌رۆكى یه‌كێتیى ئه‌وه‌شى وت، "ئێمه وه‌كو لایه‌نى دیكه ناكه‌ین، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌موتان ئیش بۆ حكومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، ده‌بێت حكومه‌ت ئیش بۆ ئێوه بكات، ئامانجى ئێمه ئه‌مه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ى حزبه‌كه‌شى له‌كوردستان‌و عێراق، تاڵه‌بانى وتى، "به‌رنامه‌ى یه‌كێتیى ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه چه‌ند لایه‌نێك چه‌ند ساڵێكه كوردستانیان پێوه گیرۆدهكردوه، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌سلێمانیه‌وه دهستپێدهكهینو له‌به‌غدا كۆتایی پێده‌هێنین".
له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تیش، بافڵ تاڵه‌بانى جه‌ختیكرده‌وه، "ڕه‌نگه بپرسن بۆچى حكومه‌ت پێكنه‌هات له‌هه‌رێم، وه‌ڵامیش ئه‌مه‌یه، قه‌ت حكومه‌تێك دانامه‌زرێت له‌م هه‌رێمه تا ئه‌وكاته‌ى نه‌زانین جیاوازه له‌و حكومه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ى پێشتر هه‌بوه‌و دڵنیانه‌بین كه هه‌ڵه‌كانى ڕابردوى دوباره ناكاته‌وه، نایكه‌م دڵنیابن نایكه‌م، نامانه‌وێت سبه‌ینێ له‌ئه‌مڕۆ بچێت، پێویستمان بهیهكڕیزییه، پێویستمان بهتهباییه".
سه‌باره‌ت به‌پرسى غاز‌و نه‌وتى كوردستانیش، بافڵ تاڵه‌بانى جه‌ختیكرده‌وه، "پێشتر وتمو به‌ڵێنمدا، له‌سه‌ر مهیتى مردوى من، غازى كوردستان، هاوشێوه‌ى نه‌وت پڕۆگرامه‌كه‌ى كاول ده‌بێت، سه‌ره‌نجامیش به‌ڵێنه‌كه‌مان برده‌سه‌رو جێبه‌جێمان كرد، ئه‌مڕۆش له‌ژێر چاودێریى چه‌ند لایه‌نێك، دواجار مه‌له‌فى نه‌وتیشمان ڕزگاركرد، نه‌وت ئێستا به‌بۆرى دهڕواتو ئێمه‌و عێراق‌و لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تیش ئاگایان لێیه‌تى، بۆیه ده‌ڵێم، ئیتر به‌سه‌ر، گیرفانتان زۆر پڕ بوو".
بافڵ تاڵه‌بانى ڕ‌وى له‌كاندیده‌كانى یه‌كێتیى كرد‌و هۆشداریى پێدان‌و ڕایگه‌یاند، "ئیشى ئێوه ته‌نها خزمه‌تكردنى كوردستان‌و عێراق، به‌خوا به‌خوا، بڕۆن بۆ به‌غداو ئه‌ملاو ئه‌ولا بكه‌ن بۆخۆتان، به‌خواى گه‌وره قبوڵى ناكه‌م لێتان".
