شارپرێس:
خانمه کاندیدێكى لیستی (تەفەوق) لەسەڵاحەدین، لێدوانێكى سهیروسهمهرهى بڵاوكردهوهو دواى ئهوهش مشتومڕێكى زۆر بهدواى خۆیدا هێنا، ئهو خانمه ڕایگهیاندوه، "نامەوێت هیچ لایەنگرێکی بەرشەلۆنە دەنگم پێبدات".
مەروە حامد کاندیدی لیستى تەفەوق لهبازنهى سەڵاحەدین مشتومڕێکی زۆر دروستكردوه بههۆى لێدوانهكهیهوهو کە تێیدا داوای لەهاندەرانی یانەی تۆپی پێی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کرد دەنگی پێنەدەن.
ئەو لێدوانە کاردانەوەی جیاوازی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە، لە کاتێکدا هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە نیگەرانیو توڕەیی خۆیان دەربڕی، هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕکابەری سەرسەختی بەرشەلۆنە، پێشوازییان لەو لێدوانە کرد.
چاودێران، ئەو هەڵوێستەی مهروه-یان بەهەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی ناوبانگو وەک پڕوپاگەندەیەکی هەڵبژاردن لەقەڵەمداوه.
ئەمجۆرە لێدوانانە کە پرسە وەرزشییەکان تێکەڵ بەسیاسەت دەکەن، لەعێراقدا دیاردەیەکی نوێیەو زۆرجار دەبێتە هۆی دروستبونی گرژییو مشتومڕی فراوان.