شارپرێس:
وتەبێژی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی لەم قۆناغەدا نراون بێگومان بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا و هەمیشەییبوونی ئاشتی زۆر گرنگن. ئەمانە دەستکەوتی زۆر گەورەن. ئێمە هەموو قۆناغێکمان بۆ چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کورد، دامەزراندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و مافە دیموکراتیکەکان وەکو دەرفەتێکی گرنگ بینی.
ئایشە گوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، ئێمە نەریتێکی سیاسین کە بۆ بابەتی دیموکراسیی تورکیا لە ڕیزەکانی پێشەوە تێدەکۆشین. بەڵام پێویستە زیادبکەین و دەنگمان بەرزتر بکەینەوە. پێویستە لەدژی نەژادپەرستی و ڕقوکینە دەنگمان بەرزبکەینەوە. بەهێزانە تێبکۆشین. کەسانێک هەن کە بیر لە دژایەتیکردنی پرۆسەکە دەکەنەوە.
دەشڵێت، کۆمیسیۆن دەیتوانی هێندە کات بە گوێگرتنەوە نەکوژێت، تاوەکو ئێستا دەیتوانی دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا بکات، دەیتوانی بوێرانەتر مامەڵەبکات، دەیتوانی هەنگاوی بوێرانەتر بنێت و هێشتاش ئێمە ئەم داواکارییانە باسدەکەین. ئەوانە ڕەخنە و نیگەرانیی هاوبەشمانن. بەڵام ئێمە دەزانین کە هەندێک کەس بە شێوەیەکی پۆلێنبەندی دژایەتی پرۆسەکە دەکەن. ئێمە سەرچاوەی ئەمەش دەزانین.
هەروەها ئایشەگوڵ دۆغان ئاماژەی بەوەکرد، بەیەکەوە دژی نەژادپەرستی تێدەکۆشن، دژی تاوانی ڕقوکینە تێدەکۆشن.
ئ.ه
