شارپرێس:
دواى توندكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كان دژى بانكى ڕافیده‌ین، ئه‌و بانكه یه‌كه‌م
هه‌نگاوى بۆ خۆدورخستنه‌وه‌ى له‌مه‌ترسیه‌كان، به‌داخستنى نوسینگه‌یه‌كى له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستپێكرد، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه
ئاشكراده‌كات.
مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ قەیرانێکی نوێ بەرۆکی دۆسیەی موچەی ئەندامانی
دەستەی حەشدی شەعبی لەعێراق گرتەوەو بوە هۆی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەکانیان، ئەوکات
وابڵاوکرایەوە کە ڕاگرتنی موچەی ئەندامانی حەشد لەلایەن بانکە حکومییەکانەوە لەچوارچێوەی
هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکادایە بۆ سنوردارکردنی گەیشتنی دۆلار بەئێران‌و هاوپەیمانەکانی
لەناوچەکەدا.
له‌وباره‌یه‌وه سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق باس له‌وه‌ده‌كات، بەمدواییانە
بانکی ڕافیدەین گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای کەی دوو ئینتێگرێتی ئەمریکی واژۆکردوە کە
تایبەتمەندە بەڕاوێژکاری لەبوارەکانی دارایی‌و چاودێریی، ئامانجی ڕێککەوتنەکەش دابینکردنی
پارێزبەندیی‌و دورخستنەوەی بانکەکەیە لەسزاکانی ئەمریکا بەتایبەتیش کە ڕاپۆرتی نەرێنی
لەسەر بانکی ڕافیدەین بڵاوکراونەتەوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، لەسەر پێشنیازی کۆمپانیا ئەمریکییەکە،
بانکی ڕافیدەین بڕیاریداوە نوسینگەی دەرکردنی کارتی بانکی لەناو بەڕێوەبەرایەتی دەستەی
حەشد دابخات، ئەوەش دوای ئەوەهات، بەشێک لەحکومەتەکانی وڵاتانی عەرەبی، سکاڵایان لەسەر
بانکی ڕافیدەین لەوەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا تۆمارکردو بەدابینکردنی پشتیوانی دارایی
بۆ گروپە چەکدارەکان تۆمەتباریانکرد.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، کەریم شێخ وتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبی باسى
له‌وه‌كردوه، لەسەر ئەم بابەتە هیچ زانیارییەکی نییەو وردەکاریی ئەو بڕیارەشی بەدەستنەگەیشتوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژى 27ی ئابی ئەمساڵ، کۆمپانیای کەی دوو ئینتێگرێتی
ئەمریکی ڕایگەیاند، لەگەڵ بانکی ڕافیدەین دەستیان بەهاوبەشی ستراتیژی کردوە، بەئامانجی
گەشەپێدانی بەرنامەی دەستپاکی بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، حکومڕانی چاک‌و بەڕێوەبردنی
مەترسییەکان، هاوبەشییەکەش سێ ساڵ بەردەوامدەبێت‌و بەهۆیەوە بانکی ڕافیدەین بەشێوەیەکی
باشتر دەتوانێت خزمەتگوزاریی دارایی پێشکەش بەگەلی عێراق بکات.
