شارپرێس:
بەشی هەڵسەنگاندنو چاودێری بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتییى وهڵامى هێمن ههورامى ئهندامى مهكتهبى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان دهداتهوهو ڕایدهگهیهنێت، "قسەکانی هێمن هەورامی نوکتەی سیاسیینو حسابی لەسەرنییە".
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى بەشی هەڵسەنگاندنو چاودێری بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كه وەڵامی وتەکانی هێمن هەورامی داوهتهوه، ئاماژه بهوهكراوه، "نوکتەی سیاسیینو حسابی لەسەر نییە".
لەو ڕاگهیهنراوهدا، بەشی هەڵسەنگاندنو چاودێری بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیدا دهڵێت، "هێمن هەورامی دەیەوێت بەو قسانە تەنها دڵی خۆی خۆش بکات، ئەگینا خۆی باشدەزانێت، کە هیچ کەسێک نەک بڕوا بەقسەکانی ناکات، بەڵکو هاوشێوەی قسەکانی دیکەی تەنها وەکو نوکتەی سیاسیی گوێی لێدەگرنو پاشان بۆناو ئەرشیفی نوکتە سیاسییەکان هەڵدەگیرێت".
ئەوەش هاتوە، "بۆ ئێمەش دەرفەتێکە کە لەڕێگەی نوکتە تازەکەیەوە جارێکی دیکە گوێبیستی نوکتەکەی پێشوی بین، کاتێک لەسەر شاشەی کەناڵێکی ئاسمانییەوە دەستی بۆ وڵاتە ئیقلیمییەکان ڕادەکێشاو هەڕەشەی ئەوەی دەکرد، ئەگەر هێزەکانی وڵاتانی ئیقلیمی یەک بست، تەنها یەک بست بێنە ناو خاکی هەرێمهوه، سەریان پاندەکەینەوە، بۆیە خەڵکی کوردستان ڕاهاتون لەگەڵ هەڕەشە ناجددیو نوکتە سیاسییەکانی هێمن هەورامی".
لهكۆتاییشدا دهڵێت، "لەبەرئەوە، پێویست ناکات وەڵامی ئەوجۆرە قسانە بدەینەوە، کەبەلای ئێمەوە هیچ حسابێکی لەسەر نییەو تەنها بۆ خۆشی گوێی لێدەگرین".
هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "ئەگەر" حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبهێندرێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمان "دەستکەوتی" بەر لەهەڵبژاردنەکەی لەحکومەتی داهاتودا نابێت.