شارپرێس:
محەمەد ئەلهیندی جێگری ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی، بونی هەر ڕێککەوتنێک لەسەر چەکداماڵینی گروپە فەڵەستینییەکانی غەززە ڕەتکردەوە، دهشڵێت، "ئێمه قبوڵی هەڕەشەو چاوسورکردنەوەی کەس ناکهینو هیچ بڕگەیەکی نهێنی لەڕێککەوتنی وەستاندنی جەنگدا نییە".
ئەلهنێدی سوپای ئیسرائیلی بەهەوڵدان بۆ کۆسپ دروستکردن لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتبارکردو دهڵێت، "هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بونى نییە".
هەروەک جەختی لەسەر ئەوەشکردوهتهوه، ناتانیاهۆ لەبەدیهێنانی "خەیاڵی سەرکەوتنی ڕەها"دا شکستیهێناوە.
ئهوهشى وت، "بیرۆکەی بونی نوێنەرێکی نێودەوڵەتی بۆ حوکمڕانیکردنی غەززە ڕەتدهكهینهوه".
ئەم لێدوانانەی ئەلهنێدى وەک وەڵامێک دێن بۆ ڕاگەیاندنەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە گوایە حەماس ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر دەستبەرداربون لەچەکەکانی، هەڕەشەشی کردبوو، ئەگەر بەخواستی خۆیان ئەمە نەکەن، بەزۆر چەکیان پێ دادهنێت.