شارپرێس:
دواى كۆكردنه‌وه‌ى هێزو مۆڵدانیان له‌ده‌وروبه‌رى هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كه‌ى شارى حه‌له‌ب، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر په‌لامارى خاڵێكى پشكنینى هێزه‌كانى ئاسایشى سه‌ر به‌هه‌سه‌ده‌یاندا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌شێخ مه‌قسوده‌وه به‌شارپرێسى وت، "ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایش بریندارن‌و پێكدادانیش به‌رده‌وامه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسودى حه‌له‌ب به‌شارپرێسى وت، "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌رو له‌ناكاو، هێزێكى زۆر حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، په‌لامارى خاڵێكى پشكنینى هێزه‌كانى ئاسایشى-یاندا".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، په‌لاماره‌كه له‌لایه‌ن هێزێكى زۆرى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى سه‌ر به‌هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)وه وه‌ڵامێكى توند دراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "له‌ده‌ستپێكى په‌لاماره‌كه‌ى هێزه‌كانى شه‌رعدا، دوو كارمه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایشى سه‌ر به‌هه‌سه‌ده به‌سه‌ختى برینداربون، به‌ڵام ڕێگه‌یان نه‌دا به‌هێزه‌كانى شه‌رع له‌و خاڵه‌وه بتوانن بچنه شێخ مه‌قسوده‌وه".
ئه‌وه‌شى وت، "تائێستا پێكدادانى سه‌خت‌و دژوار به‌رده‌وامه‌و تادێت هێزه‌كانى سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ژماره‌یان زیاتر ده‌كات‌و له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوشدا، ژماره‌یه‌كى زۆرتریان له‌هێزه‌كانیان بۆ ده‌وروبه‌رى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود گواستوه‌ته‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ شارپرێس، ڕۆهلات عه‌فرین ئه‌ندامى فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، "ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود پێویستیان به‌هیچ هێزێك نییه، چونكه گه‌له‌كه‌مان له‌و دوو گه‌ڕه‌كه، خۆی ئەزمونی قووڵی لەڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى په‌لاماره‌كاندا هەیە، لەساڵی 2012وه هەڵوێستی وەڵامدانەوەی بۆ هەموو هێرشەکان نیشانداوەو تەنانەت ئەگەر کەسیش لەوێ نەبێت مه‌به‌ستم هێزى سه‌ربازیى‌و ئه‌منیه، خەڵکه‌كه‌مان دەتوانێت خۆى بەرگریی لەخۆی بکات".