ڕوسیا و ناتۆ لەدژی یەکتر جوڵەی نوێ دەکەن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 638 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەندرێ بیلۆسۆڤ، وەزیری بەرگری ڕوسیا لەمیانەی کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی بەرگری بێلاڕوس ڕایگەیاند، ناتۆ ئامادەیی سەربازی بەرچاوی لە لای ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی هەیە و چالاکییەکانی مەشق و ڕاهێنان و سیخوڕی لە نزیک سنورەکانی بێلاڕوس چڕتر دەکاتەوە.

جوڵەکانی مۆسکۆ بەرامبەر ئەوروپا و ناتۆ پەرەی سەندووە، لەبەرامبەردا تادێت ناتۆ لەڕۆژهەڵاتی ئەوروپا زیاتر خۆی  بەهێز دەکات.
  
هەروەها وەزیری بەرگری ڕوسیا جەختی لەوە کردەوە کە هاوکاری بەرگری نێوان مۆسکۆ و مینسک "یەکێکە لە هۆکارەکانی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە لە بەرامبەر چالاکییە دوژمنکارانەکانی ئاشکرای ناتۆ".

 هاوکات مارک ڕوتە، سکرتێری گشتی ناتۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، وەزیرانی بەرگری ناتۆ بڕیاریان داوە دەست بە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی نوێی خۆپاراستن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکەن.
ئ.ه