شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل بە دوو موشەک ئۆتۆمبێلێکی لە باشوری لوبنان بۆردومان کرد.
ئیسرائیل سەرەڕای ئاگربەست کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە کاری پێدەکرێت، هێرشی بەردەوام دەکاتە سەر لوبنان.
بەپێی ئاژانسەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل، ئۆتۆمبێلێکی بە دوو موشەک لەسەر ڕێگای سەدیقین-کفرە لە ناوچەی ئاسی باشوری لوبنان کردە ئامانج.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی لوبنان هێرشەکە زیانی گیانی لێکەوتەوە.
ئ.ه