ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سەر غەززە دەکات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 846 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە ڕێگە بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بدات، هێرشەکانی بۆ سەر غەززە دەستپێبکاتەوە ئەگەر حەماس پابەندی ڕێککەوتن نەبێت.

دۆناڵد ترەمپ بەکەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، هێزەکانی ئیسرائیل "دەتوانن بگەڕێنەوە سەر شەقامەکان لە غەززە تەنها بەقسەیەکی من ".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەرچییەک لەگەڵ حەماس ڕووبدات بە خێرایی چارەسەر دەبێت.

لەلێدوانێکی دیکەدا ترەمپ ڕایگەیاندبوو، حەماس خۆی چەک دانەنێت، چەکی پێ دادەنێن.
ئ.ه